دروسته‌ى ڕسته‌ى لێكدراو له‌ شێوه‌زارى سلێمانیدا

توێژەران

  • Azad A. Hussin زانكۆى سلێمانى

##semicolon##

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2015.3.2.195

پوختە

ئه‌م لێكولینه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ناونیشانى (دروسته‌ى ڕسته‌ى لێكدراو له‌ شێوه‌زارى سلێمانیدا) له‌ ئاستى سینتاكسى زمانى كوردیدایه‌ به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌سه‌رچاوه‌ ڕێزمانییه‌ كوردییه‌كاندا باسى ته‌نها له‌یه‌ك جۆر له‌ڕسته‌ى لێكدراوكراوه‌، ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن، كه‌له‌ئه‌نجامى لێكدانى دووڕسته‌ى ساده‌، یان زیاتر پێكهاتوون، به‌ڵام له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، سنورى داڕشتنى ڕسته‌ى لێكدراو فراوانتر ده‌بێت بۆلێكدانى دوو فرێز، یان زیاتر له‌چوارچێوه‌ى ڕسته‌یه‌كى ناساده‌دا، واته‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، توێژینه‌وه‌كه‌پۆلكردنێكى نوێ بۆڕسته‌ى لێكدراو ده‌خاته‌ ڕوو. هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووى زانیاریى زیاتره‌، په‌یوه‌ست به‌ڕسته‌لێكدراوه‌كان وپڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌لێنانه‌یه‌، كه‌له‌م بواره‌ى ڕسته‌سازیى كوردیدا هه‌ن، له‌لایه‌كى تره‌وه‌ئامانجى توێژینه‌وه‌كه‌، سه‌لماندنى ئه‌وڕاستییه‌یه‌، كه‌لێكدانى دووكه‌ره‌سته‌ى زمانى(وشه‌، فرێز، ڕسته‌)، به‌جۆرێك كه‌په‌یوه‌ندیى نێوانیان سه‌ربه‌خۆبێت، هه‌مان تایبه‌تمه‌ندیى سینتاكسییان ده‌بێت .

ژیاننامەی توێژەر

Azad A. Hussin, زانكۆى سلێمانى

كۆلێجى زمان، زانكۆى سلێمانى، هه‌رێمی كوردستان – عێراق.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2018-11-07

ژمارە

بەش

Humanities Journal of University of Zakho